کارگەی ڕەز

بیرۆکەی دامەزراندنی کارگەی ڕەز دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١، بەکردنەوەی مارکێتێکی فرۆش بە تاک و بەکۆ بۆ بەرهەمەکانی خۆراک و پاقلەمەنی ووشک وبەرهەمەکانی دانەوێڵە هەروەها بە دامەزراندنی ئاشێک بۆ بەرهەمی ساوارو برنجی خۆماڵی. بەسەردانی کردنی ووڵاتان بیرۆکەی دامەزراندنی کارگەی بەستەبەندی و برژاندنی چەرەزاتمان بۆ دروست بوو وە لەساڵی ٢٠٠٧ ئەوکارەمان دەست پێکرد و بڕاندی خۆمانمان خستە بازاڕ و مارکێتەکان، تاوەکو ئێستاش بەردەوامین.
ئامانجی داهاتوشمان فراوانکردنی جۆرو گرنگی دانە بەبەرهەمی ناوەخۆ و سوود وەرگرتن لە جوتیاران بۆئەم پرۆژەمان.

کوالێتی و خزمەتگوزاری

کوالێتی و خزمەتگوزاری باشترین بەها بۆ بەکارهێنەرەکانمان
Quality Service